ناو: جەلال
ناوی باوک: عەزیز زەینەڵ
جەلال عەزیز- مۆسیقا ژەن
نووسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (جەلال عەزیز زەینەل) ە، ساڵی 1957 لە #کۆیە# لە دایک بووە، خوێندنی سە ڕە تایی و ناوە ندی لە کۆیە تە واو کردووە، ساڵی 1977 لە خانەی مامۆستایانی #هەولێر# وەرگیراوە، ساڵی 1980 تەواوی کردووە، دواتر دامەزراوە بە ماموستا لە گوندی (کێشکێ) ، دواتر گوازراوەتەوە بۆ قوتابخانەی گوندی (جەلی) دواتر بۆ (تەق تەق) بۆ وانەی سرودو مۆسیقا، دواتر هاتۆتەوە کۆیە و بەردەوام بووە تاکوو ساڵی2004 بووە بە سەرپەرشتیاری پەروەردەیی هونەر لە کۆیە تاکوو 2020/6/3، ساڵی 1973 فێری ئامێری (قانون) بووە، ساڵی 1975 بۆ یەکەمجار بەشداری کرووە لەگەڵ تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە لە ئاهەنگی (نە ورۆز) و تا ساڵی 1997 بەردەوام بووە، لە هەمان ساڵ چوەتە هەولێر بۆ خوێندن و بووەتە ئە ندامی تیپی هونەری هەولێر و لە چەندین ئاهە نگ و بۆنە بەشداری کردووە، هەروەها بەشداری کردووە لە (21) بەرهە می گۆرانی و مۆسیقا تا ساڵی 1980، کە خانەی مامۆستایانی تەواوکردووە گەڕاوەتەوە کۆیە و دووبارە لەگەڵ باواجی دە ستی بەکاری هونەری کردووە وەک ژەنیاری ئامێری (کەمان) ، لە هەموو کارە هونەرییەکانی تیپی باواجی بەشدار بووە وەک ژەنیار و ئەندازیاری دەنگ تا ساڵی 1997 دواتر (لێزان قادر) ئەرکی تۆمارکردنی گرتە ئە ستۆ، ساڵی 1983 هە ستاوە بە گەڕاندنەوەی مۆڵەتی تیپی باواجی کە مۆڵەتەکەی لێسەندرابوەوە لە 1974 تا 1983، ساڵی 2013 سیدیەکی مۆسیقای تۆمار کردووە لە تیپی باواجی کە (4) تراک بووە هەمووی گۆرانی هونەرمەندانی ڕەسەنی کوردن و (4) دانەی کلیپ کردووە وەک (گەوهەرێ- ڕێژنە) لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، (شەوێ نانوم- کاڵێ) لە کوردستانی باشوور، تاکوو ئێستاش بە ڕدە وامە لە کاری هونەری، بە نیازە مۆسیقای (کۆڵانبەکۆڵان) کلیپ بکات.
سەرچاوە-سایتی هەولێر- سەرکەوت بوڕهان[1]