کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,790
وێنە
  123,934
پەرتووک PDF
  22,081
فایلی پەیوەندیدار
  125,639
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,592
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,553
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,711
عربي - Arabic 
43,854
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,622
فارسی - Farsi 
15,767
English - English 
8,522
Türkçe - Turkish 
3,821
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,087
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
965
وێنە و پێناس 
9,463
کارە هونەرییەکان 
1,573
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,952
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
761
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,051
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,676
کورتەباس 
22,144
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,366
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,063
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
55
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,347
PDF 
34,671
MP4 
3,832
IMG 
233,692
∑   تێکڕا 
273,542
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
چارەنوسی هەرێمی کوردستان دوای لوتکەی جەددە
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
چارەنوسی هەرێمی کوردستان دوای لوتکەی جەددە
چارەنوسی هەرێمی کوردستان دوای لوتکەی جەددە
نوێترین توێژینەوەمان ژماره (49)
نوسینی:
م. محەمەد ڕەئوف
پرۆفیسۆر د.رەعد ڕەفعە
ئەندازیار شوان حسەین
پاڵنەرەکانی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:
جۆ بایدن سەبارەت به و سەردانەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند: دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێیە.
$پاڵنەرە ناوخۆییەکان$
1- دابینکردنی سەرچاوەی سوتەمەنی لەووڵاتانی کەنداو دوای گرانبونی سوتەمەنی لەناوخۆی ئەمریکا بۆ دوو قات و زیادبونی هەڵاوسان ودروستبونی قەیرانی سوتەمەنی لە ئەوروپا.
2- ترسی بایدن لەکەمبونەوەی ڕێژەی دەنگدەرانی پارتەکەی لەهەڵبژاردنەکانی نیوەیی کۆنگرس لەمانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بەهۆی قەیرانەکانی خاڵی یەکەم وهەوڵدان بۆ هەرزانکردنی نرخی سوتەمەنی لەناوخۆی ئەمریکا.
$پاڵنەرە دەرەکیەکان$
1- لێکەوتەکانی شەڕی ڕوسیا وئۆکرانیایە کە گرنگی ووزەی تێدا بەدیارکەوت بەتایبەتی نەوتی سعودیە. (دامەزراوەی فریدرێش ئایبێرتی ئەڵمانی). ئەمەش دوای ئەوەی ئەمریکا لەگرنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کەمکردبووە لەئەنجامی بارگرانی ووڵاتانی عەرەبی وکەمکردنەوەی بایەخی نەوتی ناوچەکە.
2- ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکان و هێنانە پێشەوەی دەوڵەتی ئیسرائیل لەگەڵ دەوڵەتە عەرەبیەکان وپێدانی ڕۆڵێکی زیاتر بەئیسرائیل بەجۆرێک سپاردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بە ئیسرائیل وسعودیە سەبارەت دامەزراندنی هاوپەیمانی دژی ئێران. ئەمەش بۆ پڕکردنەوەی ئه و بۆشاییە کەئەمریکا بەجێیهێشتوە بۆ ئێران. (کسينيا سفيتلوفا، پەرلەمانتاری پێشووی کنێستی ئیسرائیلی)
و پڕکردنەوەی ئه و بۆشاییەی ئەمریکا بەجێیهێشتووە لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ چین و ڕوسیا. (ووتاری بایدن لەسعودیە)
$لێکەوتەکانی سەردانەکه لەسەر ناوچەکە $
1- لەمەودوا هاوکێشە نێودەوڵەتی وئیقلیمیەکان و بەرژەوەندیە ئابوری و جۆپۆڵتیکیەکانی ئەمریکا وئەوروپا پێش ئاریشە مرۆیی ومافەکان وئازادیە گشتیەکان دەکەوێت.
2- ئەمریکا لە داهاتویەکی نزیک ومامناوەندا هیچ شتێکی نوێی بۆ کێشەی فەڵەستینی پێنیە جگە لە هەندێک هاوکاری مرۆیی.
3- دەرنەهێنانی سوپای پاسداران لەلیستی تیرۆری ئەمریکا.
4- پشتیوانیلێکردنی ئیسرائیل بۆ ئەوەی خۆی پێداویستیە ئاسایشییەکان و چۆنێتی ڕووبەڕوو بوونەوەیان دیاریبکات، کەبەکردەوە دەستکردنەوەی ئیسرائیلە بۆ هێرشکردنە سەر پڕۆژە ئەتۆمییەکەی ئێران.
5- ئەمریکا لە سایەی هیچ هەلومەرجێکدا ڕێگانادات ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی، ئەگەر ئەمە بەکارهێنانی هێزی سەربازیش بخوازێت.
6- پلانی دامەزراندنی (ناتۆیەک بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) هاوپەیمانێتیەکی سەربازی وڵاتانی عەرەبی بە هاوبەشی لە گەڵ ئیسرائیل بۆ ڕوبەڕوو بوونەوەی هەژمونی سەربازی و هەڕەشەکانی ئێران لە سەر وڵاتانی ناوچەکە، لەم پلانەدا ئامانج ئەوەیە ئاسمانی هەموو وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل بە یەک سیستەمی ڕادار و بەرگری دژە موشەکی پێکەوە گرێ بدرێت.
$لێکەوتەکانی سەردانەکه لەسەر عێڕاق$
بایدن پێش سەفەرەکەی بابەتێکی بڵاوکردەوە لەواشنتن پۆست و ئاماژەی بە ئامانجەکانی سەفەرەکەی کرد. لە بابەتەکەدا زیاتر باسی سعودیە و کەنداوو ئێران دەکات، کەمتر باسی عێراقی تێدایە، ئەوەی کەباسی عێراقە زیاتر پەیوەستیکردوە بە داعش و دۆخی ئەمنی ودەستوەردانی ئێرانەوە کە یارمەتی توندڕەوە چەکدارەکان دەدات و ڕۆکێت دەنێت بەهەندێک جێگای عێراقەوە.
بایدن لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەکۆمەلێک تەوەر کرد، لەتەوەرەکاندا لەسەر عێراق بەرونی و ناوبردن تەنها ئەوەندەی وت کە بۆ کێشەی کارەبا عێراق دەبەسترێتەوە بە کەنداو بۆ ئەوەی عێراق پێویستی بە ئێران نەمێنێت، پێدەچێ هۆکارەکەی بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی عێراق وڵاتێکە لە ناوەندایە. ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکە هەوڵدەدەن کە بە لای وڵاتانی کەنداودا ڕایبکێشن وعێڕاقێکی بەهێز لەناوچەکەدا بێت بۆ کەمکردنەوەی دەستێوەردانی ووڵاتانی ئیقبیمی وەکو تورکیا وئێران، ئەمەش لەرێگای دوورخستنەوەی عێراق لە بەرەی ئێرانی و توندکردنەوەی پەیوەندی عێراق بە وڵاتانی عەرەبی و دوورخستنەوەی لە هەژمونی ئێران.
$لێکەوتەکانی سەردانەکه لەسەر کورد$
1- سەرەڕای لەتویتێکدا #مەسرور بارزانی# لە 15-07-2022 بەخێرهاتنی سەرۆک جۆو بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات وداواشی کردووە لە گفتوگۆکانی قوربانیدانی گەلی کورد لە ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر لەبیر نەکرێت. بەڵام لە 21 خاڵی بەیانی کۆتایی کۆنگرەی جەددە بۆ سەقامگیری ناوچەکە، بە ئامادەبوونی سەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕست وئەمریکا وعێراق، تەنانەت بە وشەیەکیش باسی پرسی کورد نەکراوە، لەکاتێکدا یەکێکە لە چوار نەتەوە سەرەکیەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (فەرمان ڕەشاد، 2022). لەوەش زیاتر، دوای گەڕانەوەی بایدن بۆ واشنتن، پێگەی کۆشکی سپی لە16-07-2022 سەبارەت بەعێڕاق ڕایگەیاندوە: دەمانەوێت لە بنیاتنانی دیموکراسی بۆ عێراق هاوکارتان بین، ئێمە سەرچاوەی پێویستمان لەبەردەستە بۆ ئەوەی هاوکارتان بین، لێرەش تەنها بە ووشەیەکیش باسی کورد نەکراوە.
هەربۆیە سەبارەت بەکوردانی هەرێمی کوردستان، پێدەچێ هاوکێشە نوێیەکانی ئیقلیمی وجیهانیەکان عێڕاقێکی بەهێز وکوردستانێکی لاوازی بوێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەمەودوا جێگیرکردن وپاراستنی سنورە دەستکردەکانی سایکس-بیکۆ لەسەر حیسابی بەهاکانی دیموکراتیەت و مافی مرۆڤ و ئازادیە گشتیەکان و مافی گەلانی کەمینەیە لە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ئەمەش زۆر بەروونی دیار بوو لەخاڵی (11)ی بەیانی خیتامی کۆبونەوەکەی جەدە لە 16-07-2022 سەبارەت بەپاراستنی سەقامگیری ویەکپارچەیی وسیادەی عێڕاق، کەلەوانەیە ڕەنگبداتەوە لەسەپاندنی هەژمونی سیادەی عێڕاق بەسەر نەوت وگاز وسنوری هەرێم لەداهاتودا وتەنها خود موختاریەکی کارگێری و ڕۆشنبیری ناوخۆی هەرێم بمێنێتەوە.
2- سەبارەت بەکوردانی ڕۆژئاواش لەسوریا، پێدەچێ هەمان هاوکێشەی سەرەوە ڕۆڵی هەبێت لەلاوازکردن تەنانەت نەهێشتنی ئیدارەی سەربەخۆی بەشێکی شارەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا، بەتایبەت دەوڵەتی تورکیا درێغی ناکات لەبەکارهێنانی هەموو کارتە ئابوری و دیپلۆماسی و سەربازی و سیاسیەکانی بۆ لەناوبردنی ئەزمونی ڕۆژئاوا. ئەمەش زۆر بەروونی دیار بوو لەخاڵی (13)ی بەیانی خیتامی کۆبونەوەکەی جەددە لە 16-07-2022 سەبارەت بەپاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا وسیادەکەی لەسەر بنەمای بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی ژمارە 2254 ساڵی 2015.
$دەرەنجامەکان$
1- چیتر کێشەی فەڵەستین نابێتە کێشەی ناوەندی و میحوەری دەوڵەتە عەرەبیەکانی ناوچەکە وبەپێچەوانەوە دوژمنی سەرەکی عەرەب لەئیسرائیلەوە دەگۆڕن بە ئێران.
2- هەڵبەت پێناچێت هاوپەیمانە عەرەبییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، یەکسەر هەموو ئەوەی ڕوویدا لەبیری بکەن و ئامادەبن لە ئێستادا دەستبەجێ دەستبەرداری پەیوەندییەکانیان لەگەڵ چین و ڕوسیا ببن و ئەمریکاش لە ئێستادا داخوازیەکی لەو جۆرەیان لێناکات.
3- ئەمجارە تەواو دەرکەوت کە پێگەی هەرێم زۆر لاواز بوە، بە بەلگەی ئەوەی نوێنەری هەرێم بانگ نەکرابوو بۆ لوتکەی جەددە، تەنانەت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقیش وەفدی هەرێمی لەگەل نەبوو. زیاتریش لەوە، لەچوارچێوەی عێڕاقیش باسی کورد نەکراوە، هەرچەندە لەخشتەی کاری لوتکەکەش باسی پرسەکانی: فەلەستین و یەمەن و عێراق، سوریا، لوبنان، لیبیا، میسر، سودان و زۆر لای تری تیدا بوو. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە پێگەی حکومەتی هەرێم زۆر لاواز بووە و دیبلۆماسیەتیشی بێ کاریگەر بووە.
+++++++++++++++++++++++++++++
توێژینەوەی ژماره (49)
چارەنوسی هەرێمی کوردستان دوای لوتکەی جەددە
بەسەرپەرشتی بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر
سەرۆکی بۆرد: پرۆفیسۆر دکتۆر ڕەعد ڕەفعه محەمەد
نوسینی:
م. محەمەد ڕەئوف
پرۆفیسۆر د.رەعد ڕەفعە
ئەندازیار شوان حسەین
بۆردی توێژینەوەی ستاندەر:
ئەنجومەنێکی زانستی لێکۆڵینەوەیەی سیاسیە، گرنگی دەدات بە ڕەهەندە سیاسیەکانی دیاردە و ئاریشەکان. ئامانجی بەرچاو ڕوونی داڕێژەرانی پلان وبڕیاردەرانی سیاسی هەرێمی کوردستانە بۆ ئاگابوون لە هاوکێشه کاریگەرەکانی ناوخۆیی وهەرێمی وجیهانیەکان.
پێرست:
 پاڵنەرەکانی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:
 پاڵنەرە ناوخۆییەکان:
 پاڵنەرە دەرەکیەکان:
 لێکەوتەکانی سەردانەکه لەسەر ناوچەکە :
 لێکەوتەکانی سەردانەکه لەسەر عێڕاق:
لێکەوتەکانی سەردانەکه لەسەر کورد:
 دەرەنجامەکان:
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,765 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | پەیجی دکتۆر ڕەعد ڕەفعە
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-07-2022 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 23-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 23-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 23-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,765 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.162 KB 23-07-2022 سروشت بەکرس.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!