ناونیشانی پەڕتووک: شارەکەم سنە
ناوی نووسەر: #محێدین حەقشناس#
شوێنی چاپ: تەهران
چاپخانە: دالاهور
دەزگای پەخش: پانیز
ساڵی چاپ: 1395 هەتاوی/2016 زایینی
ژمارەی چاپ: چوارەم [1]
شارەکەم سنە ئەگەرچی دەقێکی درێژی شێعرییە، بەڵام خوالێخۆشبوو مەحیەدین حەقشناس شاعیری ئەم کۆمەڵەیە بە ئاوردانەوە لە فەرهەنگ و دابونەریتی سەدان ساڵەی شاری سنە و بووژاندنەوەی زۆر دەستەواژە و یاری و قسەی نەستەق و فەرهەنگی کۆن و بە شێوازێکی شێعری، وێنەیەکی خولیایی و تایبەتی لەو شارە دادەڕێژێت کە تێکرای پشت ئەستوورە بە یادەوەری و ئەو ساتەوەختانەی کە هەمیشە خراونەتە دەرەوەی مێژوو.
ئاژانسی هەواڵی مێهر