ئەسپ بۆ مەیدان، تفەنگ بۆ نیشان.
هەر کەرەستە و کەلوپەلێک یان شتێک بۆ مەبەستێکی تایبەت و شوێن و جێی خۆی درووستکراوە، هیچ شتێک جگە لە مەبەستی خۆی، بۆ مەبەستێکی تر بەکارنایەت واتە: هەر شتە و لە شوێنی و جێگەی خۆیدا مانادار و بەکەڵکە گەر بۆ مەرامی تر بەکارهات بێبەهایە. [1]