ئەگەر پیاوەتی بە شۆخ و شەنگی بووایە، بووک سواری زاوا ئەبوو.
پیاوەتی یەکێکە لە نەریتەکانی کۆمەڵگەی کوردیی، کەسانێکی زۆر هەن بەهۆی بوونیان یان پێگەی کۆمەڵایەتی هاوکاریی و یارمەتیی خەڵکی دەدەن، واتە: پیاوەتی کردن نوواندنی هەڵوێستە بەرانبەر کەسێک لە کاتێکی دیاریکراودا کە ئەو کەسە پێویستییەتی، نەک بەرگ و شۆخ و شەنگی پیاو. چونکە ناسکیی و شۆخ و شەنگیی بۆ ئافرەتە.[1]