ئەچیتە شاری هۆمەرە کوێر، هەڵئەپەڕێ بەبێ بلوێر.
بلوێر: ئامێرێکی موزیکی هەواییە، لە قامیش درووست دەکرێت، حەوت کونی تێدایە (فەرهەنگی شێخانی) شاری هۆمەرە کوێر مەبەست لە جێگەیەکە کە خەڵکی تێدا دڵخۆش بن و هەڵپەڕن، بە یەکێک ئەوترێت کە بەخۆڕایی حەزی و ئارەزووی لە ڕابوواردن و خۆشی بێت.[1]