ئەرز وەک چەرمی گا وایە.
چەرمی گا لە هیی هەموو ئاژەڵە ماڵییەکان گەورەترە، کاتێک پێستەکەی دەگورن و کەوڵی دەکەن، ساف و سفتە، لە کوردەواردا بۆ زۆر شت بەکاردێ، گەورەیی پێستەکە بەراورد پێکراوە بە زەوی کە تەخت و گەورەیە، مرۆڤ بەئازادی کوێی پێخۆش بێت، دەتوانێت تێیدا بژی. [1]