ئەسپ لەژێر کورتان، کەر لەژێر زین.
کورتان: لە پەڕۆ و قەسەل درووست دەکرێت و دەخرێتە سەر پشتی بارگین، زین: لە چەرم و تەختە درووست دەکرێت و لەسەر پشتی ئەسپ دادەنرێ بۆ دانیشتن بەکاردێ (فەرهەنگی شێخانی) مەبەست لە پێچەوانەکردنەوەی دوو پیشەی دوو کەسایەتی جیاوازە کە لە کۆمەڵگەدا بە شێوەیەکی تەندرووست تەماشاناکرێت. [1]