ئەگەر بەخت خەوت، کۆشش بێسوودە.
لەناو ژیانی کوردەواردا بۆچوونێک هەیە پێی وایە ئەگەر کەسێک بەختی نەبوو، دەست بداتە هەر ئیش و کارێک تووشی زیان ئەبێ، ئەو کەسانە بێبەختن و بەخت یاوەریان نییە، چەندە هەوڵبدەن و کۆشش بکەن، لەو کارەدا کە دەیانەوێت تیایدا سەرکەون، شکست دەیەنن، بۆیە ڕەنج بەخەسار دەمێننەوە.[1]