بەرداو بریتییە لە بەردێک کە مێژوویەکی درێژ، دڵۆپەی ئاو لێیداوە و چاڵ بووە، بەردەوام ئاوێکی ڕوونی پاکی سازگاری تێدا کۆدەبێتەوە، وەک سەرچاوەیەکی ئاوی سازگاری هەمیشەییە ئەژمار دەکرێ. لە فەرهەنگی کوردیدا، چەند وشەیەکی هاوواتای هەیە، وەکوو (بەرداو، بەرداویلکە، ماقۆر، چاڵاو) . لە وەرزە جیاوازەکانی ساڵدا، باڵندە و ئاژەڵی کێوی یان ڕێبوار و شوانەکان ئاوی لێدەخۆنەوە.[1]