ئەسپێکی لەڕ لە تەویلەیەک کەر چاکترە.
ئەسپی لەڕ مەبەست لە ئەسپی لاواز و کزە، هەر چەندە لەجەڕولەڕ بێت، مادەم ئەسپە بۆ هەندێک کاری تایبەت هەر لە کەر باشترە، شێخ ڕەزای تاڵەبانی لە زەمی میری باباندا دەڵێت: میر بە سەد منەت هەناردی ئێسترێکی ڕووت و قوت، دەست و پا سست سەقەت ئەندام هەر وەکوو عەنکەبووت. [1]