ئەو کانییەی ئاوت لێخواردەوە، بەردی تێفڕێ مەدە.
ئەو کانییەی ئاوت لێخواردەوە، بەردی تێماوێ.
ئەو سەرچاوەیەی لە ژیاندا کەڵکی بۆت هەبووە و قازانجی زۆر و دەستمایەی باشی پێگەیاندووی، خۆشتبوێت و ڕێزی لێبگرە و دژایەتی مەکە چونکە کاردانەوە و ڕەفتاری خراپ بەرانبەر سەرچاوەی چاکە، لە کەسی زۆر خراپ و سپڵە و بێ وەفا ئەوەشێتەوە. [1]