ئەو لاوەی لە سەما و هەڵپەڕینا هونەروەرە، لە ژیان و ماڵیدا بێ هونەرە.
مەبەستی کەسانێکە کە گرنگی بەشتی لاوەکی ئەیەن و شتە سەرەکییکان وەلا ئەنێن، ئەوەش بۆ کەسەکە دەبێتە مایەی ماڵوێرانی یان مەبەستی یەکێکە کە ئەوەندەی گرنگی بە کەس و شتەکانی دەرەوەی ماڵی خۆی دەدا، ئەوەندە گرنگی بە ماڵەکەی نادا و پشتگوێی خستووە.[1]