ئەوی بە بێوەژنیی ئەیکەی، بەگەورە کچی بتکردبایە.
ئەوی بەپیریی ئەیکەی، بەجوانیی بتکردایە.
بۆ کەسێک بەکاردێ کە دەستی دابێتە ئیش و کارێک و کاتی بەسەرچووبێت، دەبوو لە کاتی خۆیدا بیکردایە، واتە: هەموو کارێک پێویستە لە کاتی خۆیدا ئەنجامبدرێ و کۆتایی پێبێت چونکە هەندێک کار لە تەمەنی دواییدا ئەنجامبدرێ، هیچ بەها و گرنگییەکی نییە. [1]