جۆری وشە: ناو
واتا: گڵنجان: لە فەرهەنگی کوردیدا پێشی دەوترێ گڵەکان یان کانی گڵ، گڵنجان لە بەشی هەرە زۆری گوندەکانی کوردستاندا بوونی هەهە، بەو جێگەیە دەوترێ کە کانی گڵە و گڵی لێهەڵدەکەندرێ، گوندییەکان گڵی کانەگڵ بۆ گەلێک مەبەست بەکاردێنن وەکوو سواغدانی دیوار، گڵەبانی خانووی گڵ، درووستکردنی دیواری قوڕ و بەرد و سواغدانی سەکۆ.