کەناڵی دەرچە میدیا دەیەمین ساڵڕۆژی شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا پیرۆز دەکات
ئەمڕۆ، سێشەممە 19-07-2022، ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، شۆڕشی ژنانە، شۆڕشی پاراستنی نرخ و بەها مرۆڤایەتیەکانە، شۆڕشی تێکشکاندی کۆت و بەندی کۆێلایەتیە، شۆڕشی ئاشتی و دیموکراتی و پێکەوە ژیانی گەلانە، شۆڕشی بونیاتنانی ژیانی هەرەوەزیی و یەکبوون و ژینگەپارێزیە، شۆڕشی تێکشکاندنی داعش و کۆنەپەرستانە، شۆڕشی تێکۆشەران و ئازادیخوازانی ئەنتەرناسیونالیزم و دیموکراتیخوازانی جیهانە، شۆڕشی چارەسەری و ئارامی جیهانە، شۆڕشی پاراستنی ڕومەتی مرۆڤ و تەواوی بەهاو پێوەرە ئەخلاقیەکانی مرۆڤایەتیە، شۆڕشی کۆمەڵگەی ئازادە دژی سیستەمی دەسەڵاتداری و سەرمایەی جیهانی.
$هاوڕیان، ئازادیخوازان، تێکۆشەرانی ئاشتی و ئارامی لە جیهان$
شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بانگەوازتان دەکات و خوازیارە پشتگیری لەو سیستەمە کۆمیناڵە ئازادیخوازە بکەن و بیپارێزن لە هێرشە بەردەوامەکانی داگیرکاری و کۆنەپەرستانی ناوچەکە بە تایبەتی لە ئێستادا دەوڵەتی داگیرکەری تورک پێشەنگایەتی ئەو هێرش و پەلاماردانانە دەکات دەیەوێت ئەو سیستەمە کۆمەڵایەتیە هەروەزیەیە لە ناو ببات کە بە ڕەنج و تێکۆشانی گەلانی ناوچەکە و ئازایخوازان لە جیهان بە پێشەنگایەتی گەلی کورد و بیر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ خولقێنراوە و دەیان هەزار شەهیدی بۆ دراوە.
بۆیە ئەرکێکی ئەخلاقی ویژدانی و مرۆڤایەتیە کە بەرگری لەو دەسکەوتە مەزنەی مرۆڤایەتی بکرێت لە تەواوی گۆڕەپانەکانی سیاسی، سەربازی، چاندو کەلتوری، کۆمەڵایەتی، دیبلۆماسی و تەواوی شێوازەکانی تێکۆشان بۆ ڕووبەڕووبوونەی سیستەمی دەسەڵاتداری قازانج خواز و تێکدەری ژینگە و سەرچاوەی شەڕ و قەیرانەکانی جیهان، ئەو سیستەمە هار و دڕندەیە لە ئێستادا دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاندەدا بۆ دژایەتی کردنی ڕۆژئاوای کوردستان.
بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژی 23 تەموز بە پشتیوانی 33 پارت و سازی ڕۆژئاوای کوردستان چەندین چالاکی و کەمپین و خۆپیشاندان بۆ پشتگیری لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و سەپاندنی ناوچەیەکی دژەفڕین بەسەر ڕۆژئاوای کوردستان لە جیهاندا بەڕێوەدەچێت.
بۆیە خوازیارین لە گەلی کورد و گەلانی ئازادیخواز و تەواوی تێکۆشەرانی ئازادی و مرۆڤایەتی بەشداری ئەو چالاکیانە ببن کە لە زۆر شوێنی جیهان بەڕێوە دەچێت و لە هەمان ڕۆژیشدا کەمپینێکی هاشتاک بۆ دروست کردنی ناوچەی دژەفڕین بەڕێوە دەچێت لە جیهاندا بەشداری بەرفراوانتان کاریگەری بەرچاوی دەبێت لە پشتگیری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.
دەرچە میدیا پیرۆزبایی دەهەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و پشتگیری تەواوی کەمپین و چالاکیەکانی دەکات
سەرکەوتن سەرکەوتن
دەرچە میدیا
#19-07-2022# [1]