خیوبیان: مووچەیەکی گوندی ئیسێوەیە، لە چەند ماڵێک پێکهاتووە، لەپێش ڕاگوێزانی گوند بە دەستی حکومەتی بەعس لە ساڵی 1978دا، شوانکارەکانی گوندی ئیسێوە، بەردی تەختی گەورەگەورەیان لێدانابوو، خەڵکی گوند خوێیان لەسەر ڕۆدەکرد، بۆ ئەوەی ماڵاتەکانیان بیخۆن، بە بەردەکانیان وتووە (خوێڕیزان) بەڵام دواتر وشەکە گۆڕانی بە سەرداهاتووە و بووە بە خیوبیان.[1]