گوندێکی چۆڵکراوە، دەکەوێتە شارەدێی #ئیسێوێ# لە شارۆچکەی #پشدەر#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.[1]
گۆڕێکی کۆنی لێبووە، بە ناوی (پیر ئاڵی) پێدەچی یەکێک بێت لە پیرانی ئایینی زەردەشتی، هەتا پیش ڕاگوێزانی و ڕووخانی گوند، بەدەستی بەعس لە ساڵی 1978دا مابوو، دواتر وشەکە پیر ئاڵی بەدرێژایی مێژوو، گۆڕانی بەسەرداهاتووە و بووە بە ئاڵەپیر.