ئەوی لە قسەت گوێناگرێ، ئەتوش باری گوێلێگرتنی لێهەڵگرە.
ئەو کەسانەی بێ پرس کردار و ڕەفتاری ناجۆر ئەنجامدەدەن، گەورە و بچووکی نازانن، گوێ بۆ کەس ناگرن، لە ژیاندا دەکەونە گرفت و ئاڵۆزی زۆرەوە، ئامۆژگاری ناچێ بە گوێیاندا، پێویست ناکا پێیانەوە ماندووببین، ئەبێ لێگەڕێین، وانەکانی زەمانە فێریانبکات و باشبن. [1]