ئیمانداری کانی با، یەکێکە لە پیاوچاک و ئیماندارە زەردەشتییەکانی کورد، گۆڕەکەی دەکەوێتە گەڕەکی قڕگە، لەناو شاری #سلێمانی#، سەر شەقامی شەست مەتری نزیک #نەخۆشخانەی شۆڕش#، بەسەر گردێکی بەرزەوەیە، ئەم ئیماندارە بەپێی نەریتە باوەکانی خەڵک، بۆ بارداریی و پشت ئێشە بەکاردێ، ڕۆژانی چوارشەممان خەڵک دەچنە سەر گۆڕەکەی، لەوێ کەمێک پاڵ بە گۆرەکەیەوە دەدەن و پشوویەک دەدەن، گوایە ئازارەکەیان نامێنێ، بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ساڵی (2021)، دەستێکی ڕەش گۆڕەکەی هەڵتەکاند و گۆڕبزی کرد. [1]