ئامان زەمان: یەکێکە لە ئیماندار و پیاوچاکەکانی ناوچەی #پشدەر# ، نزرگەکەی دەکەوێتە سەر شاقامی سەرەکی، نزیک شارەدێی ئیسێوە، سەربە شارۆچکەی #قەڵادزێ#، لە پارێزگای #سلێمانی# ، لە دەوری نزرگەکەی گۆڕستانێکی مێژوویی گەورەی بوونی هەیە، پێکدێ لە سەدان گۆڕ، خەڵکی باوەڕداری ناوچەکە ڕۆژانی چوار شەممان دەچنە سەری، مرازی دڵی خەڵکی دێنێتەدی. [1]