حافز شیرازی دەڵێت:
جز از استانەی تو درجهان پناهی نیست
سرمارابەجز این درحوالەگاهی نیست
مەبەستی ئەگەر دەرکرێن یان تانەمان لێ دەن، ئێمە لە ژێر هەر ئازارێک باوەرمان بە بیروباوەری خۆمانە، تەنانەت ئەگەر هەموو دەرگاکان بەڕومان داخرا بێت.
عدو چون تیغ بکشید من سپر بندازم
کە تیغ ما جز نالە لعابی نیست
واتای ئەوەیە:
ئەگەر لە سەر بیرو باوەڕمان دوژمن شمشێر بکێشێت، ئەوە ئێمە
قەلغان هەڵدەگرین
شمشمێری ئێمە تەنها ناڵەیە بۆ دەرگای خوا و یەزدان.
هیچ شانازیەک بە قەدەر حەیا و حورمەت لای کاکەیی بەرز و بڵند نییە.ئەوان ناترسن بەس دوورە پەرێز دەبن، لە بەر ئەوەی کەس لە گەورەیی عیرفانی تاکیان تێناگات.
سمێڵ نیشانی مەردایەتی، جوامێری، قەلغانی کەسایەتی هەر پیاوێکی ئەم
پێکهاتەیە، باوەریان بەوەیە کە هەرکەس دەستکاری سمێڵ کات لە ژێر غەزەبی خوا دەکەوێت.
پیاوانێک گەورە و خاوەن کەسایەتی خاوەن سمێڵ بوونە بۆ ئەوەی شکۆ و جەلالی کەسایەتی خۆی لە جڤاکدا پێشان دات.
ناز فەلەکەدین کاکەیی[1].
27-07-2022