ئەوەی بۆ ئیش و کاری خۆی سەرفروکا، هەمیشە برسی ئەمێنێ.
سەرفروکردن: مەبەست لە سەردانەواندنە یان نوشتانەوە بۆ کەسی بەرانبەر، ئەو کەسانەی لە ژیانیاندا پشت بەخۆیان نابەستن و هەوڵنادەن، هەمیشە ژێردەستە و سەرشۆڕی خەڵکن، یان مەبەستی کەسە بەکرێگیراوەکانە کە بەردەوام کاری سیخوڕی بۆ گەورەکانیان دەکەن، لە بەرانبەریاندا سەرشۆڕن بەرانبەر بە بڕێک پارە یان ماڵی دنیا. [1]