ئەوەی پارە کۆئەکاتەوە، پارە پەرستە، ئەوەی پارە ئەبەخشێ، بەخشندەیە.
پارە ئەو شتەیە کە بڕی بەهای شتی مادیی دیاریدەکات، پەندەکە بۆ بەراوردکردن لەنێوان دوو کەسایەتی ناو کۆمەڵگە بەکاردێ، کەسایەتییەکیان بەخشندە و میهرەبانە، ئەوەی دەستی دەکەوێ، دەیخاتە خزمەت خۆیی و خەڵکەوە بەڵام کەسایەتییەکی تر هەیە، زۆر تەماعکارە، بە هەموو لایەکدا هەڵپەدەکات، خود پەرست و بەرژەوەندی پەرستە، ئەوەی دەستی دەکەوێ نایدا بە کەس.[1]