ئەوەی پاک بڕک بێ، غەمی کەم دەبێ.
بڕک: بنجی بێستان (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) پەندەکە پەروەردەی ژیانی خێزانیی مەبەستە، ئەو خێزانانەی منداڵەکانیان باش پەروەردە دەکەن، بێ کێشە و گرفتن، بە پێچەونەوە، ئەو خێزان و بنەماڵانەی منداڵەکانیان بێ پەروەردەن، پڕ کێشە و گرفتن. وەکوو چۆن بنچی بێستان باشبێت، بەرهەم باش دەبێ، پەروەدەش چۆن بێ، منداڵیش وادەبێ. [1]