ئەوەی دوور بینە، پێی ناخزێ.
ئەوەی دوور ئەندێشە، کاری باشە.
بە کەسێک دەوترێ کە دنیادیدە و دنیاگەڕ بێ، لەگەڵ ئەوەدا توانای هەبێت، پێشبینی بۆ پێشهات و ڕووداوەکان بکات، هەروەها پلان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەکان لەگەڵ نەیارەکانیدا دانێ، کەسێک بەم جۆرە ئامادەکار بێت، لە ژیانیدا شکست ناخوا و پشتی بەر زەوەی ناکەوێ.[1]