ئەوەی زوو بخلیسکێ، زوو قسەی لەسەر ئەکرێ.
لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا، ئەو کەسانەی لە هونەری ژیانکردندا شارەزاییان کەمە، زوو ئەکەونە هەڵەوە، تووشی کێشە و گرفت دەبن، بۆیە لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا، زوو ئەبنە جێگەی قسەوباسی یان بۆ کەسێک بەکاردێ کە دەوڵەمەند بێت یان پێگەی کۆمەڵایەتی بەرزی هەبێ، بە هەر هۆکارێک بکەوێت، دەبێتە بنێشتەخۆشەی بن دانی خەڵک. [1]