ئەوەی لە دڕ بدا، دەنگ ئەستێنێ.
دڕدا: ڕێگە کردنەوە لەناو حەشامات (فەرهەنگی خاڵ) ئەوەی بەبوێریی و چاونەترسییەوە لەسەر هەقی خۆی، بچێتە جەنگی دوژمنەوە، بە سەرکەوتوویی هەق ئەسێنێ و تۆڵە لە دوژمنەکەی دەکاتەوە، واتە: سەندنی تۆڵە بە کەسی بوێر و ئازا ئەکرێ، نەک بە کەسی بوودەڵە و ترسنۆک.. [1]