دەقی پەیامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەڕێزان هەڤاڵان، کادران و ئەندامانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#.
هەڤاڵان ئەندامانی مەکتەب، ڕاوێژکاران و ئەندامانی پشتیوانی مەکتەبەکان، جێگر و کارگێڕو ئەندامانی مەڵبەندەکان.
هەڤاڵانی کارگێڕ، ئەندام کۆمیتەکان و ئۆرگان جیاوازەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و هیوادارم جەژن لە خۆشی و کامەرانیدا بەسەربەرن.
هەڤاڵانی تێکۆشەر
دەمەوێت ئەم بۆنە پیرۆزە بکەمە دەرفەتێک تاوەکو سوپاس و پێزانینی خۆمتان ئاڕاستە بکەم لەبەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونتان بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانتان بە دڵسۆزییەکی یەکێتییانە و قارەمانانەوە.
دڵنیام بە هەوڵی بێوچان و ڕۆحی شۆڕشگێرانەی ئێوەوە گەشەی زیاتر بە حزبەکەمان دەدەین و درێژە بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک #مام جەلال# دەدەین کە خۆی لە پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی، گەیاندنی ئامانج و پەیامی حزبە تێکۆشەرەکەمان و خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەبینێتەوە.
دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و هەر شاد و سەرفرازبن.
برا و دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!