دەقی پرسەنامەکەی #بەرهەم ساڵح# ئەحمەد:
بەبیستنی ماڵئاوایی کەسایەتی سیاسی و خەباتگێڕی ناسراوی کوردستان و عیراق، سکرتێری پێشوی حیزبی شیوعی کوردستان، هاوڕێ کەریم ئەحمەد لەدڵەوە غەمبار بووین.
مامۆستا کەریم ئەحمەد، یەکێک لەسەرکردە ئازادیخوازەکانی عیراق و کوردستان بوو، کە هەموو تەمەنی خۆی بۆ تێکۆشان لەپێناو ئازادی و بەختیاری گەلدا تەرخان کردو وەک خەباتگێڕێکی پشوو درێژ لەپێناوی دادپەروەر کۆمەڵایەتی و ئازادی، بەوەفاوە لەگەڵ بیروباوەڕەکەی بەدرێژایی ڕۆژگارە جیاوازەکان وەک نمونەیەکی جوان بۆ کۆڵنەدان مایەوە.
لەم بۆنە غەمگینەدا، پرسەو هاوخەمی خۆمان بۆ ئەندامانی خانەوادەی نیشتیمانپەروەری مامۆستا کەریم ئەحمەدو تەواوی هاوڕێیانی شیوعی لە کوردستان و عیراق ڕادەگەیەنین، لە خوای میهرەبان نزادەکەین کە جێگای مامۆستا کەریم ئەحمەد بەهەشتی ئاسودەیی بێت و ئارامیش بە خێزان و کەوسوکار و هاوڕێیانی ببەخشێت.
بەرهەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عیراق[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!