ئەوە چییە؟ چی پێدەڵێن، بووکە بە کونجەی پێدەڵێن، بووکی مام حاجی پێدەڵێن
ئەم مەتەڵە بە پرسیار دەست پێدەکات، زیاتر بۆ مەبەستی سەرلێشێواندنە، بووکە بە کونجەی، مەبەست هەنجیرە، جۆرە هەنجیریک هەیە پێی دەڵێن: (شڵە) جۆرە هەنجیرێکی کونج کونجە، بووکی مام حاجی، مەبەستی لە خاوەن هەنجیرەکەیە. وەڵام (هەنجیر) .[1]