ئەوە چییە؟ چییە؟ دەست و بنی قەڵم چییە، کەس نازانێ دەڵێم چییە
نیوە دێڕی یەکەمی مەتەڵەکە پرسیاری کردووە لە گیانلەبەرێ کە ژیشک یان ژووشکی پێدەوترێ، دەست و بنی قەڵم چییە: واتە: ئەو دڕکانەی کە بە پشتییەوەیەتی بۆ خۆپاراستن، لە مەتەڵەکەدا بە قەڵەم چووێنراوە، کەس نازانێ دەڵێم چییە: زیاتر بۆ مەبەستی سەرلێشێواندن بەکارهاتووە. وەڵام (ژیشک) .[1]