پشتی ڕەشە دەڵێی قیلە، بەر زکی سپییە دەڵێی شیرە، ڕێ دەکات دەڵێی کوڕە وەزیرە
قیل: واتە قیر، مەبەستی مەتەڵەکە حاجی لەق لەقە، پشتی ڕەشە، لە مەتەڵەکەدا بە قیر چووێنراوە، بەر زکی سپییە دەڵێی: شیرە: مەبەستی ژێر سکی لەق لەقە کە پەڕەکەی سپییە، ڕێدەکات دەڵێی: کوڕە وەزیرە: مەبەستی لەڕۆشتنەکەیە. وەڵام (لەق لەق) . [1]