پشتی تاتە و تات نییە، بەری سانە و سان نییە، گیا دەخوا و مانگا نییە
پشتی تاتە: واتە: پشتی کیسەڵ وەک تاتی بەرد ڕەقە، سان واتە: بەردەهەسان کە بۆ چەقۆ تیژکردن بەکاردێ ، بەری سانە: مەبەست لەژێر سکی کیسەڵە کە زۆر ساف و لووسە وەک بەردەسان وایە هەروەها کیسەڵ ئاژەڵێکی گیاخۆرە وەک مانگا. وەڵام (کیسەڵ) . [1]