حەمەی لاونیو، هەشت لاقی هەیە بێ موو، گۆشتی ناخورێ بەسەری توو
حەمەی لاونیو، مەبەستی لە قرژاڵە کە گیانلەبەرێکە لە قەراغ ئاوی شیریندا دەژی، مەبەستی مەتەڵەکە ڕۆشتنەکەیەتی کە لەسەرلا دەڕوات، بێگومان هەشت لاقی بۆ ڕۆشتن هەیە هەروەها لە کوردەواردا گۆشتی ناخورێ. وەڵام (قرژاڵ) . [1]