چوومە باغی منەوەر، تێیدابوو یەک جانەوەر، بەسنگ شێری ئەسپ سەر
مەتەڵەکە مەبەست لە کوللەیە، ئەو گیانەوەرۆچکە بچووکەیە، ئەگەر لەنزیکەوە سەیری سەر و چاوی بکەیت، لە هی ئەسپ دەچێ ، واتە: چوومە باخێک کوللەیەکم بینی، سەری لە ئەسپ دەچوو هەروەها سنگی بەرزە وەک سنگی شێر وابوو. وەڵام (کوللە) . [1]