دەقی پەیامەکەی کۆدار:
کۆمیتەی ئەدیان و باوەڕیەکانیکۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانکۆدار، جەژنی قۆربان لەهەموو مۆسڵمانان پیرۆز دەکا و بۆ گەلەکەمان و هەموو گەلانی ژێردەستە هیوای بەرقەراری ئاشتی و عەدالەت داوا دەکات.
گەلی کورد لەکاتێکدا بەرەو پێشوازی لەجەژنی قۆربان هەنگاو دەنێت کە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین لەگەڵ شەڕ، قەیران، نەداری، بێکاری، کۆمەڵکۆژی و زۆڵم و ستەمی سیستەمە فاشیستیەکان ڕووبەروویە. ئەم ڕاستی و کەش و هەوایە وا دەخوازێت کە بابەتەکانیئاشتی، بەرابەری، عەدالەت و ئازادی بۆ گەلەکەمان زیاتر لەهەموو کات و ساتێک ببنە ڕۆژەڤ. لەشوێنێکدا کە زیاتر لەهەموو شوێنێکی تر جەژنەکانی تێدا پیرۆز کراوە، بینەری زۆڵم و ستەمین کە لەمێژوودا هاوتاکەی نەبینراوە. بەلەبەرچاوگرتنی زۆڵم و ستەمی سیستەمە فاشیستیەکان بەتایبەتی سیستەم و دیکتاتۆری ڕژێمی ئێران، تێکۆشان لەپێناو چەمکی یەکگرتوویی گەلان بۆ بەدەستهێنانی ئازادی کە پارچەیەکە لەئۆمەت لەئیسلامدا و دەتوانێت بەشێکی گرنگ لەراز و نیازەکان بێت. سیستەمە زۆدارەکان لەهەرێمەکە و بەتایبەتی ڕژێمی فاشیستی ئێران ئەمڕۆکە بەبەکارهێنانی دین ئیسلام و بەکارهێنانی وەکو چەکێک، شێوەیەک لەدینی لەرێ لادەری لەبەرامبەر بەدینی ئیسلامی خاوێن و کۆمەڵگەی ئازادی بۆنیاد ناوە. ڕژێمی تئۆکراتیکی ئێران کە بەهەموو نەخۆشیەکانی دەسەڵاتداری گیرۆدە بووە لەپێناو گەیشتن بەئامانجەکانی هەموو دینەکان و گەلان دەکاتە قۆربانی. هەموو دۆژمنانی گەلان لەهەرێمەکەش بەبەکارهێنانی دینی ئیسلام و لەرێگا دەرخستنی دین، هەوڵدەدەن ڕەوایەتی بەزۆڵم و ستەمەکانیان بدەن.
ئەمڕۆکە تێکۆشانی گەلان لەدژی ڕژێمی دیکتاتۆر گەورەترین ڕاز و نیاز و عەبادەت لەپشتیوانی و هاوکاری چین و توێژە جۆربەجۆرەکان لەوانە؛ مامۆستایان، کرێکاران، خانەنشینان، ژنان، گەنجان، زیندانیانی سیاسی و مەدەنیە کە لەرێگەی بەدەستهێنانی ئازادی قۆربانی گەورەیانداوە. لەو باوەڕەداین کە گەلان بەم هێز و مۆڕال و جۆش و فیداکاریەیان دەتوانن بەتێکۆشانی بەردەوامیان، نەتەوە دیموکراتیک بۆنیاد بنن. بەم بۆنەشەوە جەژنی قۆربان دەرفەتێکە بۆ بڵندکردنی یەکگرتوویی، هاوکاری و تێکۆشان لەپێناو دەربازکردنی هەموو قەیرانەکان لەوانە؛ کۆمەڵکۆژی، نەداری و برسێیەتی. ئەرکی گەلانی ئێرانە کە لەرژێمی دەسەڵاتدار بەهۆی بەکارهێنانی هێز و دەسەڵاتەکەیەوە، حیسابی لێ بپر#سنە#وە و دادگایی بکەن.
گەلی کورد ئەمڕۆکە بووەتە پێشەنگی تێکۆشان بۆ ڕزگاری گەلان و ڕێڕەوانی هەموو دین و باوەڕیەکان. لەسەر گەلەکەمانە کە لەرۆژانی جەژن وەکو ڕێزێک و خاوەنداری لەشەهیدانی ڕێگای ئازادی لەهەموو بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و بنەماڵەکانیان لەرۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پشتیوانیان بکرێت. بەهیوایەن کە جەژنی قۆربان دەرفەتێک بێ بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری یەکگرتوویی و پێکەوەژیانی دیموکراتیانەی گەلان و دینەکان لەسەر ڕێگەی تێکۆشان بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و دیموکراسی. ئەمڕۆکە بۆ گەلانی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوین بەتایبەتی گەلی کورد، تێکۆشان لەدژی دەوڵەتە فاشیست و داگیرکەرەکان لەهەرچوار بەشی کوردستان بەئەندازەی ڕاز و نیاز و عەبادەت، نان و ئاو بەنرخترە و گرنگی زیاتری هەیە. بەتێکۆشان و بەرخۆدان دەتوانن، جەژنەکان، ژیان و کۆمەڵگە واتای ڕاستەقینە بدەن. جەژنی قۆربان بکەنە جەژنی یەکگرتوویی و پێکەوەژیانی گەلان. لەکەش و هەوای تێکۆشان و بەبیرخستنەوەی ئەو لایەنە لەژیانی زەحمەت و سەختی هەرێمەکە، جارێکی تر جەژنی قۆربان لەهەموو مۆسڵمانان، گەلی کورد، بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی پیرۆز دەکەین و هیوای ژیانێکی مرۆڤیی، عادلانە و دیموکراتیک بۆ گەلان داواکارین.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!