دەقی پەیامەکەی #کەجەکە#:
تەڤگەری ئێمە جەژنی قوربان لە هەموو موسوڵمانان پیرۆز دەکات و هیوادارین جەژنی قوربانی ساڵی 2022ی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ هەموو عالەمی ئیسلام، دادپەروەری، ئاشتی، ئارامی و یەکێتی بهێنێت. هیوادارین، دابەشکردن، یەکگرتن، دۆستایەتی و برایەتی لەنێو گەلاندا زیاد ببێت، تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی گەورەتر ببێت.
جەژن لەنێو کۆمەڵگاکاندا لەدژی ئەو کەسانەی ماف و دادپەروەری ناناسن و لە بەرانبەر زاڵم و مونافقەکان، بە واتای تێکۆشان و کەلتوری دابەشکردن و یەکگرتن دێت. لەم جەژنی قوربانەدا، هیوادارین لەلای گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاس و موسوڵمانان ئەم هەستانە فراوانتر ببێت. بۆ ئەوەی ئەم جەژنی قوربانە و هەموو جەژنێک، بە ڕۆحی یەکێتی دیموکراتی گەلان و بە ئازادانە پیرۆز بکرێت، بانگەوازی بۆ تێکۆشان دەکەین.
وەک دەزانرێت، لەسەر خاکی کوردستان و لە سەر خاکی موسوڵمانان، شەڕ، تاڵان، هەڤاری، هەڵوەشاندن، داگیرکەری و قڕکردن، وەک سیاسەتی دەوڵەت – نەتەوە لەلایەن حکومەتە فاشیستەکانەوە بەڕێوە دەبرێت. ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لەژێر ناوی ئیسلامدا بە شێوەیەکی نەژادپەرستی هێرش دەکاتە سەر کورد. لەسەر ئەم بناغەیە دەوڵەتی تورک لە ڕووی ئیمانەوە، مونافقە، لە پەرستندا ستایشی خۆی دەکات، ئایین خراپ بەکار دەهێنێت و خاوەن هزری ئیسلامی دەسەڵاتدارە کە بەرانبەر ڕەت دەکاتەوە، هەموو ڕۆژێک زوڵم لە کورد، ژنان و گەنجان دەکات. ڕژێمی قڕکەر و داگیرکەری تورک وەک غەنیمەتێک سەری خاکی کوردستان دەکات. داگیرکەری لەسەر خاکی کوردستان بەم شێوەیەیە. لەبەرئەوەش هەموو کوردێک و بە تایبەتی کوردانی موسوڵمان، پێویستە بزانن کە زەمینەی ئایدۆلۆکی داگیرکەری تورک، هزری ئیسلامی تورک لە ڕێ دەرچووە. لەگەڵ کوردە خیانەتکارەکاندا، دەیانەوێت ڕەنگێک بەبەر ئەم لەرێدەرکەتنەی خۆیان بکەن. ئیسلامی محەمەدی، ئەوەی لەسەر کوردە موسوڵمانەکان فەرز کردووە کە لە بەرانبەر مونافق و زاڵمەکان کە ناوی ئیسلام بەکاردەهێنن، تێبکۆشن. ئێمە داوا لە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت موسوڵمانان و گەلی کورد و کوردستانیان دەکەین کە تێکۆشانیان لە بەرانبەر سیاسەتی دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بە ئەندازەی ئەرکە ئایینیەکان پیرۆزە و بە ئەندازەی بەجێهێنانی ڕێورەسمی قوربان، دەتوانن خێر و چاکە بە دەست بهێنن.
دەوڵەتی تورک لە هەڵوێستیدا لە بەرانبەر بە گەلی کوردی مەزلۆم ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئایین بەکاردەهێنێت و ئایەتەکانی خودا ڕەت دەکاتەوە. بەپێی باوەڕی ئیسلام، هەر شتێک کە خودا خوڵقاندویەتی، وەک گەلی کورد، زمانی کوردی و کوردستان، وەک ئایەتەکانی خودا هەن. دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر ئەم شتانە، ژیانی کورد وەک تاوان دەبینێت، قڕ دەکات، شاخ و دار و بەردی کوردستان هەموو ڕۆژێک بە چەکی کیمیایی بۆردومان دەکات، سروشت تاڵان دەکات، مرۆڤ دەکوژێت، دەرفەت نادات کە کورد بە زمان، کەلتور و ناسنامەی خۆیان وەک کوردێک بژی و بەم هۆیەشەوە خوداش ڕەت دەکاتەوە. هێرشی دەوڵەتی تورک لە بەرچاوی جیهان، لە ڕاستی شەڕی چەند مانگی پێشوو لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لە ڕۆژئاوا، تورکیا، باشور و لەسەر گەلی کورد و ئایینە جیاوازەکان، هەڕەشەیە، ڕێگە بۆ ئەوە خۆش دەکات کە مرۆڤ لەسەر ئەم خاک و وڵاتە کۆچ بکات. ئێمە بانگ لە تورک، عەرەب، کورد و گەلانی دیکە دەکەین کە نەبنە هاوبەشی تاوان و گوناح کە سەر ناوی ئیسلام دەکرێت. پێویستە بزانرێت کە هەڵوێست و ئەو جووڵەیەی کە پشتگیری دەداتە ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە، زەمینەی تاوان دەخوڵقێنێت و بوێری دەکات و ئەمەش بە واتای دژایەتی ئیسلامی محەمەدی دێت. ئێمە داوا دەکەن تێکۆشان لەدژی سیستمی قڕکردن فراوان بکرێت. هەر موسوڵمانێک کە خۆی وەک پارێزەری شکۆ و ناموسی خۆی دەزانێت، پێویستە لە بەرانبەر ئەو سیستمەی کە خراپە لە گەلەکەمان دەکات، زیندانیان دەکات، بە سیاسەتی برسیکردن و هەژاری بێئیرادەیان دەکات، ئەگەر پەرستش و بەرخۆدان ئاوێتە بکەن، خێرێکی زیاتریان دەست دەکەوێت. لەبەر ئەوەی هەر موسوڵمانێک کە لەژێر هێرشی ڕەتکردن و لەناوبردندایە، بەرخۆدان بکات، بە ئەندازەی قوربانیکردن، خێر و چاکەی دەست دەکەوێت.
گەلی کورد لەو ڕۆژەوەی ئیسلامی ناسیوە، برایەتی (ئۆمەتی) کردووەتە بناغەی خۆی. لەگەڵ ئایین و باوەڕیەکانی دیکە، هەموو کاتێک لەنێو دۆستایەتیدا بووە. گەلی کورد لەم چل ساڵەی دواییدا لە ڕێگەی تەڤگەری ئازادیەوە هەوڵیداوە بەردەوامی بە ئەم کەلتورە بدات. جەژنی قوربانی سالی 2022 دەتوانێت ڕێگە بۆ ئەوە بکاتەوە کە گەلی کورد بەم کەلتورە، دوارۆژێکی ئازاد و دیموکرات بۆ گەلان دروست بکات، بۆیەش پێویستە عەقڵیەتی نەتەوەی دیموکراتی بەهێز بکرێت، ڕێکخستن دیموکراتی زیاتر بەرەو پێشەوە ببرێت.
موسوڵمانانی خۆشەویستی کوردستان؛
لەم جەژنی قوربانەدا، پێویستە سەردانی گۆڕی شەهیدان بکەن و نزای خێریان بۆ بکەن. پێویستە سەردانی هەموو زیندانیانی ئازادی بکرێت، پشتگیری لە خانەوادەی شەهیدان و زیندانیان بکرێت. سەردان و پشتگیری کەلتوری جەژنە. ئێمە دەمانەوێت بە تایبەتی بە بیرتان بهێنینەوە کە چاکە و قوربانیەکانتان بدەن بە ئەو کەس و دەزگایانەی کە پێویستیان پێی هەیە. لەم بڕوایەداین کە خێر و هاوکاری بۆ دەوڵەتی تورک و کەس و دەزگاکانی سەر بە دەوڵەتی تورک، هیچ خێرێکتان پێنابەخشێت و قبوڵ ناکرێت.
بە ناوی تەڤگەری ئازادی کورددستانەوە، ئێمە بەم هەست و بۆچوونەوە، جەژنی قوربان سەرەتا لە خانەوادەی شەهیدان، لە موسوڵمانانی کوردستان جارێکی دیکە پیرۆز دەکەین و بانگەوازی لە موسوڵمانانی کوردستان دەکەین کە لەدژی دەوڵەتی قڕکەر، فاشیست، تێکۆشانێکی ڕێکخراوەیی بەڕێوەببەن. بەبۆنەی جەژنەوە جارێکی دیکە، لە کەسایەتی شەهیدانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینادا هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بەبیردەهێنینەوە و دڵسۆزی خۆمان بۆ یادەوەری شەهیدان دووپات دەکەینەوە.[1]