دەقی پەیامەکەی کۆنگرەی گەل:
ئێمە جەژنی قوربان لە گەلی کوردستان و جیهانی ئیسلام پیرۆز دەکەین. لەسەرەتادا لە ڕێبەر ئاپۆ، لە هەموو زیندانیانی ئازادی لە زیندانەکان و گەریلاکان کە لە سەنگەرەکان خۆڕاگری دەکەن جەژنە پیرۆزە دەکەین. بە بۆنەی جەژنەوە سەرجەم شەهیدانمان جارێکی تر بە پێزانینەوە بە بیردەهێنەوە.
دەبێت گەلەکەمان لە هەموو پارچەکانی کوردستان لە ڕۆژانی جەژندا پشتیوانی لە بنەماڵەی شەهیدان بکەن، سەردانی گۆڕستانی شەهیدان و بنەماڵەی شەهیدان بکەن. لە دژی کۆلۆنیالیزم و خیانەت دەبێت جەژن ببێتە بۆنەیەک بۆ خاوەنداری لە بەها مەعنەوییە کۆمەڵایەتی و نەتەوەییەکانی گەلەکەمان.
داواکاری سەرەکی ئێمە ئەوەیە کە جەژن تەواوکاری لە بەرەوپێشچوونی دیموکراسی، هاوپشتی و ئاشتی لە نێوان گەلاندا بکات. بەڵام گەلەکەمان لە ژێر هێرشی ڕژێمی دەوڵەتی ئاکەپە- مەهەپە پێشوازی لە جەژنی قوربان دەکات. ئاکەپە- مەهەپە بە سیاسەتی ئایینی ساختە و بەلاڕێداچووی خۆی دەیەوێت زمان، ناسنامە، کولتوری گەلەکەمان نکۆڵی بکات، بەها کۆمەڵایەتیەکانمان لەناو ببات و بەم جۆرە ئەنجام بەدەستبهێنێت.
ئاکەپە و مەهەپە کە باکوری کوردستانیان گۆڕیوە بۆ زیندان، بە داگیرکردنی باشوری کوردستان، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی گەریلا، بە سیاسەتی داگیرکەری خۆیان و هێرش کە دەیانەوێت لە ڕۆژانی جەژندا قەوارەی ڕۆژئاوا لە ناو ببەن، دەریدەخەن کە چەندە دوژمنی کوردان، چەندە دوژمنی مرۆڤایەتی و ئایینە.
بەڵام سەرباری هەموو ئەمانەش فاشیزمی ئاکەپە لە سیاسەتی خۆی سەرنەکەوتەوە. هەر هەنگاوێک کە لەسەر بنەمای دوژمنایەتی کوردان هەڵیدەگرێت، ڕوخانی فاشیزم خێراتر دەکات. دەبێت گەلەکەمان ئەم ڕاستیە ببینێت و لە هەموو کات زیاتر یەکێتی و پشتیوانی خۆی بەهێز بکات، لە دژیی کۆلۆنیالیزم و خیانەت بە هێزی خۆی سەربکەوێت و بەم جۆرە تێبکۆشێت.
لەم کاتەدا کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست لەسەر خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادایە، دەبێت گەلەکەمان بە ڕۆحی کۆبانێ سەفەربەر بێت. گەلەکەمان لە وڵات و دەرەوەی وڵات و دۆستانمان، لە دژی ناتۆ کە پشتگیری لە سیاسەتەکانی پاکتاوی کوردان دەکات و ڕۆڵی سێ مەیمونەکان دەگێڕێت، ببنە دەنگی گەلەکەمان و بۆ ئافراندنی ڕای گشتی کاریگەر بجوڵێنەوە.
ئیتر گەلی کورد کوردی پێشووە، نە جیهانیش وەک پێشووە. ئه و سیستمەی کە هێزە باڵادەستەکان 100 ساڵە بەسەر کورد و کوردستانیاندا سەپاندووە ئیتر تێکدەچێت. ئیرادەی کوردی ئازاد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە گەلی یەکلاکەرەوە و بەخودێر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە هەمان کاتدا دۆستانی 'کوردانی ئازاد' لە هەموولایەکی جیهان ڕێکخراو و بەرخودێرن.
ئێمە بە تایبەتی داوا لە گەلی خۆمان و دۆستانمان لە دەرەوەی وڵات دەکەین، لە دژی سیاسەتەکانی ناتۆ کە هاوکاری قڕکردنی کوردانە، ئێمە بە دەنگ و چالاکییەکانمان کاریگەر بین. لە پرسی قڕکردنی کوردان بۆ شکاندنی بێدەنگی و پێکهاتنی قۆناغێکی چارەسەری دەبێت بە کاریگەرییەکی بەهێزتر بجوڵێینەوە.
لەسەر ئه و بنەمایە ئێمە جەژنی قوربان جارێکی تر لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەین و هیوادارین کە سەردانەکانی جەژن ببنە بۆنەی یەکێتی و پشتیوانی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!