ڕەشە خەڵوز نییە، سپییە بەفر نییە، لە بەعرێیە، ماسی نییە
ڕەشە خەڵوز نییە: مەبەستی لە بیلبیلەی چاوە کە وەک خەڵوز ڕەشە، سپییە بەفر نییە: مەبەستی لە سپێنەی چاوە، لە بەعرێیە ماسی نییە واتە: دەوروبەری چاو هەمیشە تەڕە، بۆ ئەوەی بە ئاسانی بجوڵێ ، ئەو تەڕیە چووێنراوە بە دەریا.، (بەعر: دریا) . وەڵام (چاو) . [1]