کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,161
وێنە
  124,131
پەرتووک PDF
  22,098
فایلی پەیوەندیدار
  126,005
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئازادی، پرۆژەیەکی میژوویی کۆمەڵایەتی
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئازادی، پرۆژەیەکی میژوویی کۆمەڵایەتی
ئازادی، پرۆژەیەکی میژوویی کۆمەڵایەتی
ئازادی، پرۆژەیەکی میژوویی کۆمەڵایەتی
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

هیگڵ، بە پێچەوانەی بیرمەندە لیبرالەکانی وەک ڕۆسۆ، هۆبز و لاک ئازادی لە بەستێنێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتییدا دەبینێ. واتە ئەو پێی وانیە مرۆڤ ئازاد لە دایک بووە، یاخود کاتێک لە ناو سروشت دا ژیاوە، خاوەن ئازادی بووە. ئەو ئازادی وەک دیاردەیەک دەبینێ کاتێک دەبێتە پرۆژەی مرۆڤ کە مرۆڤ پێ دەنێتە ناو ژیانی کۆمەڵایەتییەوە و لە ناو دامەزراوەکاندا (موسسە) دەژی، واتە لە کۆمەڵگای سیاسی دا. لە ڕاستیدا هیگڵ ئایدیای تاکایەتی مرۆڤ لە پێش پێکهاتنی کۆمەڵگای سیاسی (کۆمەڵگای سیاسی وەک چەمکێک لە بەرانبەر کۆمەڵگای سروشتی)، ڕەت دەکاتەوە و پێی وایە مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتی هەمیشە لە ناو کۆمەلگادا و لە ناو دامەزراوەکاندا ژیاوە. بۆیە ئازادیش هەمیشە وەک پرۆژەیەکی کۆمەڵایەتی و مێژوویی لە گۆڕێدایە، نەک وەک پرۆژەیەکی تاکگەرایی.

لێرەوە ئەو دەگاتە لۆژیکێکی گرینگ. گەر ئازادی دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی بێت و لە بەستێنی ژیانی مرۆڤ لە ناو کۆمەڵگادا سەرهەڵدەدا، ئەوا ئازادیی هەر تاکێک پێویستی بە ناسینی ئازادیی ئەوی دیکەکە. واتە کەس ناتوانێ ئازاد بێت ئەگەر بکەوێتە ناو پەیوەندی 'ئاغا کۆیلەیی' لەگەڵ ئەوی تردا. لەم مانایەدا چەمکی ئازادی دەبێ لە لایەن ئەوی دییەوە دانی پیابنرێ، نەک تەنیا لە لایەن کەسەکە خۆیەوە سەبارەت بە خۆی. لێرەوە هیگڵ دەگاتە جۆرێ پەیوەندی کە پێی دەگوترێ 'سۆبیەکت سۆبیەکت'، کە لە بەرامبەر پەیوەند یان لۆژیکی 'سۆبیەکت ئۆبیەکت' دایە. لە پەیوەندی یەکەم دا تاکەکان لە یەکتر وەک سۆبیەکت واتە 'بکەر' دەڕوانن، نەک شت. ئەمە بە پێچەوانەی پەیوەند یان لۆژیکی جۆری دووهەمە کە کەسی یەکەم لەوەی دووهەم وەک شت دەڕوانێ (هەروەها بە پێچەوانەوە). لای هیگڵ گەر پەیوەندیی جۆری دووهەم زاڵ بێت ئەوا چەمکی ئازادی ون دەبێ، چونکە ئازادی وەک چەمکێکی مێژوویی کۆمەڵایەتی پێویستی بە دانپیانانی دوو لایەنە هەیە.

گەر پەیوەند 'ئاغا کۆیلەیی' بوو، ئەوا ئاغا لە کۆیلە وەک ئۆبیەکت یاخود شت دەڕوانێ و ڕەنگە ئەگەرچی خۆی وەک کەسێکی ئازاد بێتە بەرچاو، بەڵام چونکە کۆیلە ئەو ئازادییەی ئەو بە ڕەسمی ناناسێ، ئەوا لە ڕاستیدا ئازادییەک لە ئارادانیە و هەرچی هەیە بریتییە لە پێوەندیی نێوان ئاغا و کۆیلە، نەک دوو کەسی ئازاد. لای هیگڵ، ئازادی چەمکێکی کۆمەڵایتییە کە کاتێک دێتە ئاراوە، مرۆڤەکان ئەم ئازادییە بۆ یەکتر دان پیابنێن.

گەر ئەم ڕایەی هیگڵ بکەینە بنەما، ئەوا لەو کۆمەڵگایانەدا جۆری پەیوەندیی نێوان مرۆڤەکان 'سۆبیەکت ئۆبیەکت'ە ئەوا چەمکی ئازادی لە هەموو پانتایی کۆمەڵگاکەدا بزرە و لە ڕاستیدا لەگەڵ کۆمەڵگایەک ڕووبەرووین پڕ لە لۆژیکێک بە ناوی 'وەک شت لەیەکتر ڕووانین'. کە مرۆڤەکانیش لەبەر چاوی یەکتردا بوون بە شت، ئەوا ئیزنی ئەوە بە خۆیان دەدەن کە لەبەرانبەر یەکتردا هەموو کارێکی ناشایست بکەن و وەک مرۆڤ لەگەل یەکتر هەڵسوکەوت نەکەن. کە مرۆڤ وەک شت سەیرکرا، ئەوا لە هەست و لە بیر دادەماڵڕێ و بۆیە هەموو شتێک لە بەرانبەریدا شیاو دەبێ. ڕەنگە سەرچاوەی هەموو بێڕەحمی و زوڵم و شەڕەکانیش لێرەوە بێت.

بەم پێیە ئەوەی ئاغاکە بەرامبەر بە کۆیلەکە دەیکا، هەر هەمان شتیش بەرانبەر بە خۆی دەکا، چونکە ئۆبیەکت (شت) ناتوانێ کاردانەوەیەکی سۆبیەکتی هەبێ بەرانبەر بە ئاغاکەی و بۆیە ئەویش لە ئەو وەک ئۆبیەکت (شت) دەڕوانێ.

کەواتە ئازادی پرۆژەیەکە لە نێوان مرۆڤەکاندا و خۆی لە پەیوەندییەکاندا دەبینێتەوە و، کاتێک دەستەبەر دەبێت کە مرۆڤەکان بۆ یەکتر سۆبیەکت بن نەک شت.

لەو کۆمەڵگایانەدا کە هەمیشە شتێک هەیە لە بان مرۆڤەوە و لە خودی مرۆڤ پیرۆزترە، ئەوا دۆخەکە سەبارەت بە ئازادی ئەوەندەی تر ئاڵۆزتر دەبێت. کاتێک بوونەوەرێکی بان مرۆڤ، یاخود ئایدیۆلۆژیایەک زاڵ دەبێت کە بوونی مرۆڤەکان لە پێناوی خۆیدا پێناسە دەکا، ئەوا بە جۆری پەیوەندیی 'سۆبیەکت ئۆبیەکت' جۆرێکی تر لە پەیوەندی ئیزافە دەبێ کە دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکا. چونکە ئەو کەسەی کە خۆی لەم پەیوەندییەدا وەک ئاغا و سەرۆک و خاوەن دەسەڵات و خاوەن پیرۆزیی دەبینێ، ئەم گەورەییەی خۆی لەو ئایدیۆلۆژیا و دیاردە بان مرۆییەوە وەردەگرێ کە هەڵکەندنی دژوارترە لە هەڵکەندنی دەسەڵاتی خودی کەسەکە. جا بێ هۆ نیە کە ئەوانەی دەیانەوێ لە مرۆڤەکانی تر وەک شت بڕوانن، هەمیشە هەوڵدەدەن پشت ئەستوور بن بە هەندێ دیاردەوە کە وای دەنوێنن لە دەرەوەی دەسەڵاتی مرۆڤە.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 523 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 29-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 523 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.547 چرکە!