یەکە دەبێ بە هەزار، دەچێنرێ لە دەشت بە بار، بە کاروان دەبرێ بۆ شار
یەکە دەبێ بە هەزار، نیوە دێڕییەکەمی مەتەڵەکە، مەبەستی لەیەک دەنک گەنمە کە لە دەشت و کێڵەگکاندا دەچێندرێ و پێدەگا و دەبێتە گوڵە گەنم، بە کاروان دەبرێ بۆ شار واتە: کاتێک گەنمەکە دوررایەوە، لە گوێنی دەکرێت و لە شار دەفرۆشرێ. وەڵام گەنم.[1]