ئاسنەڕەقەی بەغدایە، هۆڕینی وەک مانگایە
زوربەی ناوچە کشتوکاڵییەکان بۆ کێڵانی زەوی، ئێستا لە بری گاجووت و هەوجاڕ ئامێری مەکینەی جووت بەکاردێنن، وا دیارە مەکینەی جووت لە شاری بەغداوە بەسەر ناوچە کشتوکاڵییەکاندا دابەشکراوە، لە لای جوتیاران شتێکی تازە بووە، بە تایبەتیی هۆڕنەکەی، بە دەنگی مانگا چوواندویانە. وەڵام مەکینەی جووت. [1]