چارەسەری هەوکردنی پەنکریاس
1- خەواندن لە نەخۆشخانە بۆ ماوەیەکی کورت یان درێژ که بە گوێرەی حاڵەتی نەخۆشیەکە دەگۆڕێت، وە چاودێری کردنی ووردی پزیشکی.
2- بەکارهێنانی دەرمانی ئازار شکێنەکان چونکە ئیلتهابی پەنکریاس دەبێتە هۆی سک ئێشە.
3- پێدانی شلە لە ڕێگای دەمار چونکە لە حاڵەتی ئیلتهابی پەنکریاس دا ووشکبوونەوە ڕوو ئەدات.
4- لابردنی بەردی زراو بە نەشتەرگەری ئەگەر ئیلتیهابەکە به هۆی ئەوە ڕوویدا بێت.
5- نەشتەرگەری پەنکریاس لەوانەیە پێویست بێت بۆ لابردنی شانەی تووشبووی پەنکریاس.
6- گۆڕینی شێوازی ژیان.
[1]