دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (حسێن مەولود حمد امین)، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو حسێن مەولود ناسراو بە مام حسێن سەرنەوسی کەسایەتیەکی دیار و کۆمەڵایەتی دەڤەری باڵەکایەتی و تێکۆشەرێکی دێرینی ڕێگای کوردایەتی بوو کۆچکردنی جێگای داخێکی گەورەیە.
پرسەو سەرەخۆشی لەئێوەی خێزان و خانەوادە بەرێزەکەتان دەکەم و خۆم بەهاوبەشی خەمتان دەزانم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموولایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!