دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کۆچی (1444)، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، لەیەزدانی مەزن داواکارین ساڵی نوێ ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک و هەروەک هیواخوازین گشت ئاستەنگەکان تێپەڕێنین و بە یەک ڕیزی نێوان خەڵک و هێز و لایەنە سیاسیەکان لەساڵی ئایندە خۆشگوزەرانی و سەقامگیری زیاتر بۆ گەلەکەمان بێتەدی.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!