دەقی پەیامەکەی #مەسعود بارزانی#:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی 1444ی کۆچی گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.
لە خودای گەورە داواکارم هاتنی ساڵی تازەی کۆچی ببێتە هۆی کامەرانی و بەختەوەری و خۆشی بۆ هەموو لایەک و ئاشتی و، سەقامگیری باڵ بەسەر ناوچەکەمان و کۆی مرۆڤایەتیدا بکێشێت.
هەر بمێنن لە خێر و خۆشیدا
مەسعود بارزانی
30 (ذي الحجة)ی 1443ی کۆچی
29ی تەمووزی 2022ی زایینی[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!