ئەوەی کوڕی هەبێ، نامرێ.
لە کۆمەڵگەدای ڕۆژهەڵاتیدا وەک نەریتێکی باو کە نەریتێکی دواکوتووانەیە، کوڕ بە پشت دائەنرێ، ئەوەی کوڕی هەبێت پشتی هەیە و پشتاوپشت نەوە دوای نەوەی ئەڕوا و بوونی ئەمێنێت، بۆیە گوێ ئاگردانی کوێرنابێتەوە، لە کوردەواردا دەڵێن: وەجاخی ڕوونە. [1]