لەسەر بەرداشی گۆچانە، لەبنەوەی بەرداشی خەرمانە
لەسەر بەرداشی گۆچانە: مەبەستی لەو دارە بازنەییەیە کە قولاپی تەشی لەسەر وەستاوە، لە مەتەڵەکەدا بە بەرداش چووێنراوە، لە بنەوەی بەرداشی خەرمانە: مەبەستی لەو ڕێسراوەیە کە لەسەر کلکی تەشییەکە کۆدەکرێتەوە، دەکەوێتە بنەوەی دارە بازنەییەکە، لە مەتەڵەکەدا، بە بەرداش چووێنراوە. وەڵام تەشی. [1]