لە هەنگوین شیرین ترە، لە مس قورس ترە
دڵ ئەندامێکی سەرەکی لەشی مرۆڤە, هەموو کەسێ دڵی لا شیرین و خۆشە, چونکە دڵ تەنیا بەیەک کەس دەدرێت، ئەمەش سەنگینیی و قورسییەکی بە دڵ بەخشیوە. لە هەنگوین شیرین ترە واتە: دڵ وەک هەنگوین شیرینە، لە مس قورس ترە: دڵ لە سنەگینیدا بە مس چووێنراوە. وەڵام دڵ. [1]